ژمارەی قوربانییانی ئاگرەکەی ئامەد زیاد دەبێت

شەیری بکە لە:
ژمارەی قوربانییانی ئاگرەکەی ئامەد زیاد دەبێت

ناوچەیەکی سووتاوی ئامەد- وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامەدی باکووری کوردستان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 15 کەس.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (20-6-2024)، ئاگرێکی گەورە لە نێوان ئامەد و ماردین کەوتەوە و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی تەندروستیی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، هێشتا دوو کەسی دیکە لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆر بەر موڵک و مەڕوماڵاتی دانیشتووانی ناوچەکە کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان