لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم مووچەخۆران پێکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکات.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ئامادە دەکرێت و سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

گۆشەیەکی دیکە: تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە،  بڕیارە لەم ڕۆژنەدا ڕەوانە بکرێت، بۆ ئەم مانگەش لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێکەوە دەنێردرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینیکردنی ناوی مووچەخۆران چەند ڕۆژێکی پێویستە، بەمپێیە ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتەپێش ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان