جارێکی دیکە ماوەی تۆمارکردنی ناوی حیزبەکان لە کۆمیسیۆن درێژکرایەوە

شەیری بکە لە:
جارێکی دیکە ماوەی تۆمارکردنی ناوی حیزبەکان لە کۆمیسیۆن درێژکرایەوە

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: محممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆن جارێکی دیکە ماوەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردن لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابخرێت، بەڵام بۆ دووەمجار درێژکرایەوە.  پێشتر کۆمیسیۆن وادەکەی لە 13-6ـەوە بۆ 24-6-2024 درێژ کردبووەوە

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت: ماوەکە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 27-06-2024 درێژکراوەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا 12 حیزب و 2 هاوپه‌یمانی و 77 بەربژێری سەربەخۆ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كردووه‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: