هۆشدارییەکی توند لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەکی توند لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل

چاڕلز بڕاون، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، وێنە سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران و گرووپە چەکدرارە هاوپەیمانەکانی ڕاپێچی شەڕەکە ببن. 

 

لێدوانی فەرمی: چاڕلز بڕاون، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئەگەری فرانبوونی جەنگەکە زیاتر دەکات، بە جۆرێک کە لەوانەیە ئێران و هێزە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بچنە ناو شەڕەکەوە، بە تایبەت ئەگەر بزانن حیزبوڵڵا کەتووەتە مەترسییەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: بڕاون ئەوەشی گوتووە کە "حیزبوڵڵا بە بەراورد بە حەماس لە ڕووی توانای گشتی و ژمارەی موشەک و بابەتە هاوشێوەکانی دیکەوە توانایەکی زیاتری هەیە".

 

لە لایەکی دیکەوە: لوبنان بانگەشەکانی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بە درۆ دەخاتەوە سەبارەت بەوەی کە حیزبوڵڵا چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە نێو فڕۆکەخانەی بەیروت عەمبار کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر بوون و ئیسرائیل هەڕەشەی زیاترکردنی هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا دەکات.

 

باکگراوند: ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا بەشداریی دەکەن و بەرگریی لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.

شەیری بکە لە: