ئاگر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تووشی لێپرسینەوە ده‌كات

شەیری بکە لە:
ئاگر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تووشی لێپرسینەوە ده‌كات

وێنەی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکانی عێراق- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەکات و مۆڵەتی 15 ڕۆژی پێدەدات، تا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە ئاشکرا بکات.


وێنە گەورەکە: لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، داوای لە عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق کرد، لێکۆڵینەوە بکات له‌باره‌ی زۆربوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق و 15 ڕۆژ مۆڵەتی پێدەدات.


لێدوانی فەرمی : باسم خشان ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: هۆکاری گەندەڵی وسیاسی لە پشت بەشێکی زۆر له‌ڕووداوه‌كانی ئاگرکەوتنەوەن لە عێراق، بەتایبەتی ئه‌وانه‌ی کە لە هۆبه‌كانی پەیوەست بە گرێبەست و وەبەرهێنان لە وەزارەت و دامودەزگاكانی دەوڵەتدا ڕوودەدەن .


زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا  زیاتر لە 300 حاڵه‌تی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ