عێراق ڕۆژی سێشەممەی لەسەرجەم دامودەزگاکان کردە پشووی فەرمی

شەیری بکە لە:
عێراق ڕۆژی سێشەممەی لەسەرجەم دامودەزگاکان کردە پشووی فەرمی

یادکردنەوەی ڕۆژی غەدیر لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان کردە پشووی فەرمی بە بۆنەی "ڕۆژی غەدیر".


وێنە گەورەکە: لای شیعە مەزهەبەکان ڕۆژی 18ـی زیلحیجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، گوایە لەم ڕۆژەدا پەیامبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەک شوێنگرەوەی خۆی داناوە.


لێدوانی فەرمی: حەیدەر مەجید، گوتەبێژی تیمی ڕاگەیاندنی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی ڕۆژی 6-10-2024 ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی سێشەممە 25-6-2024 لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان دەبێتە پشووی فەرمی کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی غەدیر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر داوای موقتەدا سەدر کە داوای کردبوو "ڕۆژی غەدیر" لە سەرتاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی، ڕۆژی 22-5-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکاندا، لەنێویاندا ڕۆژی "غەدیر".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ