10 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە نەینەوا تۆمار دەکرێن

شەیری بکە لە:
10 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە نەینەوا تۆمار دەکرێن

دیمەنێکی موسڵ- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


تەندروستی نەینەوا تووشبوونی 10 کەس و گیانلەدەستدانی دوو کەس، بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست. ڕێژەی مردنیش لەنێو تووشبوواندا 10٪ بۆ 40٪ـە.


لێدوانی فەرمی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 10 حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە سەرتاسەری پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە، دوو حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە." دکتۆر بەشار جادر، گوتەبێژی تەندروستیی نەینەوا وای بە میدیای عێراقی گوتووە.


زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو مردنی ژنێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە موسڵ ڕاگەیێنرا، هاوکات لەماوەی ئەمساڵدا 11 حاڵەتی گوماناوی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون".


باكگراوند: تا ئێستا 60 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە، هەشت لەوانە گیانیان لە دەست داوە. لە هەرێمی کوردستانیش دوو حاڵەتی نەخۆشییەکە هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان