وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

شەیری بکە لە:
وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

وێنەی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەم هەفەتەیە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش مانگی 10 پێشنیاز دەکات.


وێنە گەورەكە: بڕیاربوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 10-6-2024 بكرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی پارتی لە شێوازەكەی و تۆماركردنی سكاڵایەكی سەرۆكوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی دواخرا.


زانیاریی تایبەت: ئەم ماوەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردوون بۆ ئەوەی بگەنە خاڵێکی هاوبەش.


لێدوانی فەرمی: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشنیازمان کردووە مانگی 10 هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام سەرۆکی هەرێم خۆی بڕیار لەسەر ڕۆژەکە دەدات، هەوڵ دەدەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکلایی بکرێتەوە و بەفەرمی مەرسووم بڵاوبکرێتەوە.
 
زانیاریی زیاتر:  بۆچوونی جیاواز لەبارەی وادەکە هەبووە، لەوانە کۆتایی مانگی نۆ، سەرەتای مانگی 10،  ناوەڕاستی مانگی 10، کۆتایی مانگی 11، سەرۆكایەتی هەرێمش پێشنیازی کردووە مانگی 10بکرێت.


بۆچی گرنگە: زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی  کوردستان هەڵوەشاوەتەوە و بۆشایی یاسادانان هەیە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردن بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ