سەربازانی ئیسرائیل فەڵەستینییەکی بریندار لەسەر ئۆتۆمۆبێلێک دەبەستنەوە

شەیری بکە لە:
سەربازانی ئیسرائیل فەڵەستینییەکی بریندار لەسەر ئۆتۆمۆبێلێک دەبەستنەوە

وێنەی فەڵەستینییە بریندارەکە کاتێک لەسەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە بەستراوەتەوە

ئاڤا نیوز


بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەربازانی ئیسرائیل ڕەخنەیەکی فراوان لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا دێنێت و، ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، سەربازانی ئیسرائیل لە شاری جنین لە کەناری ڕۆژئاوا, پیاوێکی فەڵەستینیی بریندار لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی دەبەستنەوە و وەک قەڵغانێکی مرۆیی بەکاریدێنن، بۆئەوەی فەڵەستینییەکان هێرش نەکەنە سەر ئۆتۆمۆبێلەکە.

زانیاریی زیاتر: فەڵەستینییە بریندارەکە ناوی موجاهید عەزمییە و دانیشتووی جێنینە. ئەو لەکاتێکدا لەسەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە بەستراوەتەوە، دوو ئەمبۆڵانس بە تەنیشتیدا تێدەپەڕن، بەڵام بۆ نێو ئەمبۆڵانسەکان ناگوازرێتەوە. 

باکگراوند: لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، لە کەرتی ڕۆژئاواش تووندوتیژی زیاتر بووە و لانیکەم 528 فەڵەستینی، لەنێویشیاندا 133 منداڵ بەدەست سەربازانی ئیسرائیلی و جووە نیشتەجێکراوەکان کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: