پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان مانگانە 432 هەزار دینار هاوکاری وەردەگرن

شەیری بکە لە:
پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان مانگانە 432 هەزار دینار هاوکاری وەردەگرن

ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەیەک و وێنەی 10 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لەمەودوا مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و سەرەڕای مووچەکەیان هەر پێشمەرگەیەک  432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت.


بۆچی گرنگە: دوای تێکشکانی ڕێکخراوی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد، دوای دابینکردنی مووچەش لەلایەن بەغدا مەترسی هەبوو ئەم هاوکارییە ڕابگیرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەیزان بارزانی هەوڵەکانی  خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری.

 

زانیاریی تایبەت: وەزارەت لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتی و وردبینیی هاوکارییەکە پێکهێناوە، لەمەودوا لیوا هاوبەشەکان لە ڕێگەی بانکەوە وەریدەگرن کە مانگانە بڕەکەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک.

 

ئەمەش بزانە: پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا  و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان