حیزبوڵای لوبنان چەند پێگەیەکی ئیسرائیل بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
سنووری لوبنان و ئیسرائیل - وێنە؛ AFP

سنووری لوبنان و ئیسرائیل - وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵای لوبنان بە درۆن دوو پێگەی سەربازیی ئیسرائیلی لە باکووری ئەو وڵاتە بۆردوومان دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: حیزبوڵای لوبنانی لە تۆڵەی کوژرانی 'ئەیمەن غوتمە'، یەکێک لە فەرماندەکانی جەماعەتی ئیسلامی بۆردوومانی دوو پێگەکەی ئیسرائیلی کردووە کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە لوبنان کوژرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حیزبوڵای لوبنانی، هاوپەیمانیی بزووتنەوەی حەماسە و ئێران پاڵپشتی دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: گرژییەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵا لە زیادبوونە و ڕۆژانە یەکدی بۆردوومان دەکەن. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 480 کەس لە لوبنان کوژراون، ئێستا مەترسیی فراوانبوونی شەڕی غەززە زیاتر بووە و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانیش لەمبارەیەوە هۆشداری دەدەن. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان