هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی هۆشداری دەدەن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی هۆشداری دەدەن

لۆگۆی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی

ئاڤا نیوز 


لە دوو ڕاگەیێنراوی فەرمی و جیاوازدا، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی هۆشداریی لەبارەی بەستنی فلاشەر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدەن.


وێنە گەورەکە: بەشێک لە شۆفێران فلاشەری پۆلیس بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەستن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە هۆشداریی دەدەنە هاووڵاتییان کە  سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکەینەوە کەوا بەستنی فلاشەر (نەشرە) قەدەغەیە بۆهەموو ئۆتۆمبێلێکێ تایبەت و هەر دامودەزگایەک و پێشانگەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل نابێت ئەم فلاشەرە بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک ببەستن وهەر شوفێرێک ئەم کارە بکات ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.


لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین کە بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستن لەبەر ئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جۆرە فلاشەرانە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: