ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت

ژمارەیەک قوتابی و مامۆستا لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان- وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات، لە کۆتایی مانگی ئاب ڕێکارەکانی خوێندنی ساڵی نوێ دەستپێبکەن.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەڕێگەی سیستمی E-Parwarda ناوی قوتابییان تۆماردەکرێن و بەسەر هۆڵەکاندا دابەش دەکرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "پێویستە سەرجەم قوتابخانەکان لە 24-8 تاوەکو 29-8 ناوی قوتابییان لە سیستمی ئی پەروەردە تۆمار بکەن و دابەشی بکەن بەسەر پۆلەکان، هاوکات پێویستە تا 5-9-2024 خشتەی هەفتانەی وانەکان دابنرێت". وەزارەتی پەروەردە وادەڵێت.

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 1-9-2024 دیاریکراوە بۆ پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام هێشتا ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک، بۆ دەوامی هاوینەی کارگێڕیی قوتابخانەکان دیاری کراوە.

شەیری بکە لە: