هێرشی ئەلیکترۆنی نەخۆشخانەکانی لەندەن دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
هێرشی ئەلیکترۆنی نەخۆشخانەکانی لەندەن دەگرێتەوە

نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا- وێنە: گێتی

ئاڤانیوز 


دەزگای تەندروستی گشتی بەریتانیا ئاشکرایکرد، نەخۆشخانەکانی بەریتانیا کەوتوونەتە بەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی و زانیارییە هەستیارەکانی نەخۆشەکان بڵاوکراونەتەوە.


وێنە گەورەکە: خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە ئینگلتەرا ئاگادارکراوەتەوە، کە کۆمەڵێک تۆمەتباری ئەلیکترۆنی ئێوارەی پێنجشەممە زانیاریی تایبەتی نەخۆشەکانیان بڵاوکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکەن سەر بە کۆمپانیای خزمەتگوزاری کۆمپانیای سینۆڤیسن.


زیانە سەرەکییەکان: بە گوێرەی تەندروستی گشتی بەریتانیا، ئەم ڕووداوە کارەکانی نەخۆشخانە گەورەکانی لەندەن پەکدەخات بە تایبەت "گواستنەوەی خوێن".


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بی بی سی بڵاویکردەوە: گرووپی "کیلین"ی ڕووسی کە بەشدارن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە پشت ئەم هێرشەوە بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی حوزەیران  کۆمپانیای خزمەتگوزاری پزیشکی خوێن کەوتە بەر هێرشی گروپێک و هاککرا، لەو ڕێگەیەوە سەرجەم زانیارییە پزیشکییەکان کەوتوونەتە دەست ئەو گرووپە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: