10 ڕێنمایی لەبارەی مەلەکردن بڵاودەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
10 ڕێنمایی لەبارەی مەلەکردن بڵاودەکرێنەوە

چەند گەشتیارێک لە کاتی مەلەکردن لە دووکان؛ وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان 10 ڕێنمایی لەبارەی مەلەکردن بۆ گەشتیار و سەردانکارانی ناوچە گەشتیارییەکان بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات هەموویان پابەند بن.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەرما خواستی گەشتیاران بۆ مەلەکردن لە ناوچە ئاوییەکان زیاد دەبێت، بەم هۆکارەش بەردەوام ڕووداوی خنکان تۆمار دەکرێن، تەنیا لە ڕۆژانی جەژنی قوربانیشدا حەوت کەس خنکاون.


ڕێنماییەکان ئەمانەن:

1-  مەلەکردن لەو شوێنانەی گەشتیار شارەزایی لەسەر نییە زۆر مەترسیدارە.

2- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەخەی لێ دانراوە گونجاو  نییە بۆ مەلەکردن.

3- لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵخە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگری شارستانی لێیە. 

4-بەبێ ئامرازەکانی خۆپاراستن مەلە مەکە وەک ( هێلەگ و چووپ هتد .. ) .

5- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلەکردن گونجاو نین. 

6- ئاوی زێی گەورە، زێی بچووک قووڵی و تەنکاویان دیاری کراو نییە بەهۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قووم و چەگل ئاراستە و قووڵیان گۆڕدراوە بۆیە وریا بە لە هەموو شوێنێک مەلە مەکە.

7- بەهیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین.

8- یاریکردن و گاڵتەوگەپ لەنێو ئاو دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و ماندووبوون و شڵەژان .

9- هیچ کات منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە بۆ مەلەوانی، چونکە ژیانی لە مەترسیدا دەبێت .

10 - لە هەر بارودۆخێکدا پێویستیت بە هاوکاری بوو پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە، بۆئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهاناتەوە بێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان