ئیسرائیل هەڕەشەی بڕینی كارەبا لە لوبنان دەكات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشەی بڕینی كارەبا لە لوبنان دەكات

تاوەرێكی گواستنەوەی هێڵی كارەبا لە نێوان سنوری ئیسرائیل و باشوری لوبنان، وێنە: ئاژانسەكان

ئاڤا نیوز

بەهۆی بەردەوامی هەڕەشە و هێرشەكانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتە هەڕەشەی بڕینی كارەبا لە لوبنان دەكات بۆ ماوەی چەند مانگێك.

وێنە گەورەکە: لوبنان ڕۆژانە پێویستی بە زیاتر لە هەزار و 700 مێگاوات کارەبا هەیە، لەو بڕەش نزیكەی 120 مێگاوات لە ئیسرائیل دەکڕێت، ئێستاش ئەو وڵاتە هەڕەشی بڕینی دەکات.

بۆچی گرنگە: ئەگەر ئیسرائیل كارەبا لە لوبنان ببڕێت بەشێكی زۆر لە باشووری لوبنان بێ كارەبا دەبێت و حكومەت ناتوانێت كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر لوبنان و بە دیاریکراوی هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای پەسەند کرد، کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە وەک پشتیوانییەک بۆ حەماس سەنگەری لە ئیسرائیل گرتووە و بەردەوام هێرشێ دەکاتە سەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان