لە تورکیا 575 هێکتار دارستان سووتا

شەیری بکە لە:
لە تورکیا 575 هێکتار دارستان سووتا

دیمەنێک لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هێلیکۆپتەر

ئاڤا نیوز

دوای 24 کاتژمێر و سووتانی 575 هێکتار دارستان، توانرا ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری چەناککەلەی تورکیا کۆنترۆڵ بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ  ئاگر لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی کومکۆی سەر بە شارۆچکەی ئێجەباتی لە پارێزگای چەناککالەی تورکیا کەوتەوە. بەهۆی خێرایی با ئاگرەکە بۆ دارستانەکانی ناوچەکە تەشەنەی کرد و دوو گوند چۆڵکران.

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: ئاگرەکە لە کاتژمێر 4:11 خولەکی کەوتەوە، بەهۆی ڕەشەبای تووندوە زوو تەشەنەی کرد بۆیە کۆنترۆڵکردنی سەخت بوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکان دارستانە سووتاوەکان سارد دەکەنەوە.

زیانە سەرەکییەکان: ڕووبەری زیانلێکەوتووی ئاگرەکە 575 هێکتارە، نزیکەی 340 هێکتاری دارستانەکە سووتاوە، ئەوی دیکەی لە دەرەوەی دارستانەکە بووە.

ئەمەش بزانە: هێشتا چەندین ناوچە گوندنشینەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەژێر مەترسی ئاگری دارستانەکانن، حکومەتیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان