حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشە لە قوبرس دەکات

شەیری بکە لە:
حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشە لە قوبرس دەکات

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان

ئاڤا نیوز

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشە لە قوبرس دەکات و بە هاوبەشی ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئاسمانی قوبرس بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کرایەوە.
 
چیرۆکی سەرەکی: ڤیدیۆیەکی حەسەن نەسروڵڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا " هەڕەشە لە حکومەتی قوبرس دەکات، ئەوان بە بەشێک لە پلانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دادەنێت".

لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا دەڵێت: "پێویستە حکومەتی قوبرس ئاگادار بێت کە کردنەوەی ئاسمانی قوبرس و بنکەکانی بەڕووی هێزی ئیسرائیلی دووژمن بۆ هێرشکردنە سەر خاکی لوبنان، مانای وایە حکومەتی قوبرس بووەتە بەشێک لە شەڕەکە و بەشدارە لە هێرشەکەدا، هەر بۆیە دەبێت وەک بەشێک لە شەڕەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل پلانی فراوانکردنی بەرەی شەڕی هەیە و دەیەوێت لە دەرەوەی سنوورەکانی بەردەوامبێت لە لاوازکردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران،  چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش "پلانی هێرشکردنە سەر لوبنان و بە دیاریکراوی هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای پەسەند کرد، کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە سەنگەری لە ئیسرائیل گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: