شەڕێکی خێڵەکی لە نەجەف کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
شەڕێکی خێڵەکی لە نەجەف کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

چەند چەکدارێکی بەشدار لە شەڕەکەدا- وێنە؛ میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

لە شارەدێی حەیدەرییەی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌جه‌ف، شەڕێکی خێڵه‌کی ڕووی دا و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

 

چیرۆکی سەرەکی:  فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچەی حەیدەرییە كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو شاری نەجەف و کەربەلا، شەڕێکی خێڵه‌کی ڕووی داوە.

زیانە سەرەکییەکان: له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا دوو هاوڵاتی کوژراون و دووی دیکەش بریندارن، چه‌ندین ماڵ و کێڵگە و باخیش سووتاون.

لەلایەکی دیکەوە: لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، تەقە لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: