کەسوکاری 21 کۆچبەری بێسەروشوێن پەیوەندی بە حکومەتەوە دەکەن

شەیری بکە لە:
کەسوکاری 21 کۆچبەری بێسەروشوێن پەیوەندی بە حکومەتەوە دەکەن

یەکێک لە بەلەمەکان لە کاتی نقوم بوون، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا کەسوکاری 21 کۆچبەری بێسەروشوێن پەیوەندییان پێوە کردوون و داوای هاوکارییان لێ کردوون.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم بوون، یەکێک لە بەلەمەکان زیاتر لە 60 کۆچبەری هەڵگرتبوو و زیاتر لە 40 یان کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لە سەرجەم کۆچبەران 10 کەس ڕزگارکراون و تائێستاش تەرمی حەوت کەسیان دۆزراوەتە کە زۆربەیان منداڵن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، دەڵێت کەسوکاری 21 کۆچبەر پەیوەندییان پێوەکردوون؛ 9ـیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینن، 11ـیان  لە سنووری پارێزگای هەولێرن و یەکێکیشیان دانیشتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق لە ئیتاڵیا بە ئاڤا نیوزی گوت: تەنیا 10 کۆچبەر ڕزگارکراون و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی باشووری ئیتاڵیان، زۆربەی ڕزگاربووەکانیش کوردن.

ئەوەی پێویستە  بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپاردووە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی بێسەروشوێنان بدەن، هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ ڕزگاربووان و بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانیش پێشکەش بکەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ