یەکێتیی ئەوروپا بودجەی حەوت وڵات سنووردار دەکات

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا بودجەی حەوت وڵات سنووردار دەکات

ئاڵای ژمارەیەک وڵات لە یەکێتیی ئەوروپا- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی کورتهێنانی بودجە و زیادەڕەوی لە خەرجیی گشتی، بودجەی حەوت وڵات سنووردار دەکات، لە نێویاندا ئیتاڵیا و فەرەنسا هەن.

 

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا هەڵسەنگاندنی پابەندبوون بە کورتهێنانی بودجە و پێوەرەکانی قەرزی گشتی بۆ وڵاتەکانی بەلژیکا، کۆماری چیک، ئیستۆنیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، هەنگاریا، ماڵتا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا و فینلاند کردووە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئیتاڵیا بە ڕێژەی 7.4%، هەنگاریا بە 6.7%، ڕۆمانیا بە 6.6%، فەرەنسا بە 5.5%، پۆڵەندا بە 5.1%، ماڵتا و سلۆڤاکیا بە 4.9% و بەلجیکاش بە 4.4%، کورتهێنانی بودجەیان هەبووە.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەو حەوت وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادەڕەوییان لە خەرجی کردووە، بۆ لەمەودوا بودجەکانیان کەم دەکرێتەوە.

 

باکگراوند: کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، دوایین جار لە ساڵی 2020، بەهۆی کۆڤید 19ـەوە بڕیاری سنووردارکردنی بودجەی هەڵپەسارد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ