فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق هێرشی تووند دەکاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا

شەیری بکە لە:
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق هێرشی تووند دەکاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا

گرافیکی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراق لە ڕۆژی جیهانیی پەنابەران دەڵێت، نقومکردنی بەلەمی پەنابەران و تەلبەندکردنی سنوورەکان، دووڕوویی ئەوروپای تێپەڕاندووە.

 

وێنە گەورەکە: 20ـی حوزەیزانی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانە و فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراق (IFIR) بەم بۆنەیە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ئەو وڵاتانەی لە ڕیزبەندی واژۆکارانی بەڵیننامەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەران بوون، یاساکانی پەنابەرییان گۆڕیوە و ناکۆکە لەگەڵ نێوەڕۆک و بنەماکانی ئەو بڕیارنامەیە". IFIR وادەڵێت.

 

زانیاریی زیاتر: IFIR دەوڵەتانی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکات بەوەی لەژێر سایەی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا، بە دڕندانەترین شێوە دەست بۆ پرسی پەنابەران دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: