سبەی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرما نیوەی کوڵان تێپەڕ دەکەن

شەیری بکە لە:
سبەی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرما نیوەی کوڵان تێپەڕ دەکەن

لە پارێزگاکانی عێراق پلەکانی گەرما دەگەنە 51 پلەی سیلیزی - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق بۆ سبەی لە نۆ پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما دەگەنە نیوەی کوڵان و لە پارێزگاکانی باشووریش 50 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکەن.


 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە 20-06-2024 پلەکانی گەرما لە پێنج پارێزگای عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، هاوکات لە چوار پارێزگای دیکەی عێراق پلەکانی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی.

 

زانیاریی زیاتر: لە پارێزگاکانی "بەغدا، واست، کەربەلا، نەجەف و موسەنا" پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی و لە پارێزگاکانی "دیوانیە، میسان، زیقار و بەسرە" دەگەنە 51 پلەی سیلیزی.

 

ئەمەش بزانە: پلەکانی گەرما بۆ سبەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت: "هەولێر 44 پلە، دهۆک و سلێمانی 42 پلە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ