هەشت کۆچبەری نێو بەلەمە تێکشکاوەکانی ئیتاڵیا خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن

شەیری بکە لە:
هەشت کۆچبەری نێو بەلەمە تێکشکاوەکانی ئیتاڵیا خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن

ئاڤا نیوز

بەرپرسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێ، گەنجێک و دوو خێزانی سنوورەکەیان لەنێو یەکێک لە بەلەمە تێکشکاوەکانی ئیتاڵیادا بوون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 17-6-2024، دوو بەلەم لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرەوە کە دەیانیان کورد بوون تێکشکان، زۆرینەی سەرنشینەکان گیانیان لەدەست داوە و بەشێکیشیان بێسەروشوێنن.

لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، بەرپرسی ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو خێزان کە لە حەوت کەس پێکهاتوون لەگەڵ گەنجێک سەرجەمیان خەڵکی ناحییەکانی سەرکەپکان و چوارقوڕنەن، لە نێو بەلەمێکدا بوون و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.

لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپارد هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان و هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکان پێشکەش بکەن، هیوا قەرەنی دەڵێت "فەرمانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی گرنگە و دڵنەواییە بۆ کەسوکاریان". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان