40 کورد لە نێو بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتاڵیا بوون

شەیری بکە لە:
40 کورد لە نێو بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیتاڵیا بوون

وێنەی بەلەمەکە- AFP

ئاڤا نیوز


بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی گواستەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، 40 کۆچبەری کورد بێسەر و شوێن بوون، 20 کەسیان خەڵكی هەرێمی کوردستانن.


چیرۆکی سەرەکی: بەرواری 09-06-2024 بەلەمێک بە کۆمەڵێک کۆچبەر لە بۆدروومی تورکیا بەرەو ئیتاڵیا دەکەوێتەڕێ، کۆچبەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵات کوردستان و ئەفغانی لەسەربوون، لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو دەکەوێت و  زیاتر لە 60 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.


لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەوانەی بێسەر و شوێن بوون 40 یان کوردن  18 یان خەڵکی سلێمانی و ڕانیەن، ئەوانی دیکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن".


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا 12 تەرم دۆزراونەتەوە، ئەوانەی دیکە بێسەر و شوێنن و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە بەردەوامە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە بە دەیان هەزار کۆچبەر ڕێگەی ئاوی بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەوهۆیەشەوە سەدان کۆچبەر بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانیان گیان لەدەست دەدەن یاخود بێسەروشوێن دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان