لە بەغدا دەستبەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا دەستبەسەر 20 تۆن دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

وێنەی دەرمان و ماددەکان- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


ئاسایشی نیشتیمانی لە دوو ناوچەی شاری بەغدا، دەستبەسەر 20 تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاخی بێ مۆڵەتدا دەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دوو هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی کۆگە و سەرپێچیکارانی ڕێنماییە یاساییەکان، دەستبەسەر کۆمەڵێک دەرمانی ماوە بەسەرچوو، قاچاخ و بێ مۆڵەتدا دەگرن و چەند تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند:"مەفرەزە ئەمنییە ئابوورییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی کۆنترۆڵکردنی تەندروستی، دەستیان بەسەر کۆگایەکی ساختەدا گرت، کە خانوویەک بووە لە ناوچەی غەدیر، 20 تۆن دەرمانی قاچاغ و ماوەبەسەرچووی تێدا بووە".


زانیاریی زیاتر: دەستبەسەر نۆ هەزار و 367 پاکەتی دەرمان لە کۆگایەکی دەرمان لە ناوچەی حەتیندا گیراوە، کە بنەچەیان نادیارە و مۆڵەتیان نەبووە. دەزگاکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان