بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئێران نۆ کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئێران نۆ کەس گیانیان لەدەست دا

بەردەم نەخۆشخانەکە - میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


بە هۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی قائیم لە شاری ڕەشت لە باکووری ئێران، لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەست دا.


لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل سادقی نیارکی، سەرۆکی داواکاری گشتیی گیلان ڕایگیاند: "هەشت لەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە ئەو نەخۆشانە بوون کە لە بەشی چاودێریی ورد خەوێنرا بوون، هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لەو بارەوە دەستی پێکردووە". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاگرکەوتنەوەکە کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیان ڕوویداوە و دوای سێ کاتژمێر توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.


زانیاریی زیاتر: نەخۆشانی ناو نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە گواستراونەتەوە و ژمارەیەکیشیان ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: