لە ڕۆژئاوای ئەمریکا  گەرما بووەتە هۆی چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژئاوای ئەمریکا  گەرما بووەتە هۆی چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە

وێنەی یەکێک لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە- ئاکسیۆس

ئاڤا نیوز


ژمارەیەک ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمریکا ڕوویانداوە، بە هۆیانەوە هەزاران کەس ناچار بوون ماڵەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن. 


وێنە گەورەکە: نزیکەی 20 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا ڕوویانداوە. بەرزی پلەکانی گەرما هۆکاری کەوتنەوە و ڕەشەبا هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئاگرەکانە. 


زانیاریی زیاتر: دامەزراوەی نیشتیمانیی کەشوهەوا هۆشداری داوە لەوەی لەو ناوچانە "ڕێژەی شێی نزم، با گەرم و کەشوهەوا ناسەقامگیر" بەردەوام دەبێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاگرکەوتنەوەکان لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، ئاریزۆنا، واشنتن، کۆلۆڕادۆ، ئۆریگن، یوتا ڕوویانداوە و ژمارەیەکیان هێشتا نەکوژاونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان