هەزاران سەربازی ئیسرائیلی ڕەوانەی بەشی چاکسازی دەروونی و جەستەیی کراون

شەیری بکە لە:
هەزاران سەربازی ئیسرائیلی ڕەوانەی بەشی چاکسازی دەروونی و جەستەیی کراون

چەند سەربازێکی ئیسرائیل لە سنووری غەززە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززە، هەشت هەزار و 663 سەربازی ئیسرائیلی ڕەوانەی بەشەکانی چاکسازی دەروونی و جەستەیی کراون.


وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و هێزە چەکدارەکانی فەلەستین لە غەززە بەردەوامە و بە هەزاران قوربانیی لێکەوتووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی ئیسرائیل(کنێست) ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی بەرگری بۆ پەرلەمانی ناردووە، لە سەرەتای جەنگەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هەشت هەزار و 663 سەرباز ڕەوانەی بەشەکانی چاکسازی دەروونی و جەستەیی کراون".


زانیاریی زیاتر: لە 35٪ ی بریندارانی جەنگ کێشەی دەروونییان هەیە، پەرلەمانی ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاندووە.


باکگراوند: بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، 662 سەرباز کوژراون و سێ هەزار و 848 سەربازیش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: