دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆشت بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سلێمانی ساڵانە لە جەژنی قورباندا گۆشتی ئاژەڵی گەورە دەكاتە قوربانی و بەسەر كەمدەرامەتانی سنووری پارێزگاكەدا دابەشی دەكات، بۆ ئەمساڵ لە سنووری ڕاپەڕین دابەشی کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای خێرخوازی بارزانی لە جەژنی قورباندا پرۆژەیەكی تایبەتی هەیە بۆ خێركردن، بۆ ئەمساڵ سپۆنسەری پڕۆژەكە لەلایەن ئیماراتەوە كراوە.


لێدوانی فەرمی: سروە ساڵح، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ئاڤا نیوزی گوت: پڕۆژەكە قوربانییە بۆ ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان، حەوت سەر ئاژەڵی گەورە سەربڕدراوە و بەسەر ماڵە هەژارەكانی دەڤەری ڕاپەڕین دابەش دەكرێت.


وێنە گەورەكە: ساڵانە لە جەژنی قوربان موسڵمانان ئاژەڵ وەک قوربانی سەردەبڕن و گۆشتەکەی دەبەخشنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان