چین: ڕاگەیێنراوی گرووپی حەوت پڕ بوو لە ''خۆبەزلزانین و درۆ''

شەیری بکە لە:
چین: ڕاگەیێنراوی گرووپی حەوت پڕ بوو لە ''خۆبەزلزانین و درۆ''

گرووپی حەوت- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


چین کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕاگەیێنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی گرووپی حەوت نیشان دا و ڕەخنەی تووندی لێگرت.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆیان لە سەر گرژییەکانی دەریای باشووری چین کرد و ڕەفتاری چینیان بە "مەترسیدار" وەسف کرد. هاوکات ڕەخنەی تووندیان لە چین گرت بەوەی لە شەڕی ئۆکراینادا یارمەتیی ڕووسیا دەدات. 


لێدوانی فەرمی: لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕایگەیاند: "ڕاگەیێنراوەکە تۆمەتی خستووەتە پاڵ چین و هێرشی کردووەتە سەر، ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستی و یاسایی و هیچ پاساوێکی مۆراڵی نییە و پڕە لە خۆبەزلزانین، پێشداوەری و درۆ."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی حەوت لە هەریەکە لە ئەمریکا، ژاپۆن، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و کەنەدا پێکهاتووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: