فەڕەنسا ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفریقا کەم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا ژمارەی سەربازەکانی لە ئەفریقا کەم دەکاتەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


فەڕەنسا پلانی هەیە ژمارەی سەربازەکانی لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا، بۆ 600 سەرباز کەم بکاتەوە.


وێنە گەورەکە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، پلانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئامادەیی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ئەفریقا کە لە شوباتی 2023ـەوە بڕیاری لە سەر دراوە. 


زانیاریی زیاتر: فەڕەنسا لە گابۆن لە ناوەڕاستی ئەفریقا هێزەکانی لە 350ـەوە بۆ 100 کەم دەکاتەوە. لە سەنیگالیش بە هەمانشێوە لە 350 سەربازەوە بۆ 100 کەم دەکاتەوە. لە کەناری عاج هێزەکانی لە 600ـەوە بۆ 100، لە چاد لە هەزارەوە بۆ 300 سەرباز کەم دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو ساڵ پێشتر فەڕەنسا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی لە ئەفریقا هەبوو. 


هۆکارە زانراوەکان: لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە پێشتر داگیرکراوی فەڕەنسا بوون جووڵانەوەیەک دژ بە دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی فەڕەنسا درووست بووە. هێزەکانی فەڕەنسا ساڵی 2021 لە مالی، 2022 لە بۆرکینا فاسۆ و 2023 لە نەیجیر دەرکران. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا دەیەوێت جێگەی دەسەڵاتی فەڕەنسا لەو وڵاتانە بگرێتەوە و ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ژمارەیەک لەو وڵاتانە واژۆ کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: