پلەکانی گەرمای حەوت پارێزگای عێراق دەگەنە نیوەی کوڵان

شەیری بکە لە:
لە هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە - وێنە؛ محەممەد شوانی

لە هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشوهەوای عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرمای حەوت پارێزگای عێراق بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 18-06-2024 لە عەمارە و بەسرە پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی، ڕۆژی چوارشەممە 19-06-2024 لە شارەکانی بەغدا، نەجەف، عەمارە، بەسرە و ناسریە دەگەنە 50 پلەی سیلیزی. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی پێنجشەممە 20-06-2024 پلەکانی گەرما لە شارەکانی نەجەف، عمارە، بەسرە و ناسریە بەرزتر دەبنەوە و دەگەنە 51 پلە و بەغدا و ئەنباریش 50 پلە دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاندووە بە جۆرێک لە "یەکشەممە تاوەکو کۆتایی هەفتە" ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە دوو پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان بە سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.

شەیری بکە لە: