ئەمریکا: پێشنیازەکەی پوتین بۆ ئاشتی نالۆژیکییە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: پێشنیازەکەی پوتین بۆ ئاشتی نالۆژیکییە

ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا

ئاڤا نیوز


لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاشتیی ئۆکراینا کە لە سویسرا بەڕێوە چوو، ئەمریکا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە پێشنیازەکەی پوتین بۆ ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا دەربڕی.


وێنە گەورەکە: پوتین دوو مەرجی بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاندبوو، کە بریتین لە کشانەوەی ئۆکراینا لە چوار هەرێم و ڕادەستکردنیان بە ڕووسیا و هەروەها دەستبەرداربوونی لە هەوڵەکانی بەئەندامبوون لە ناتۆ. 


لێدوانی فەرمی: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند:" پێشنیازەکەی پوتین بۆ ئاشتی نالۆژیکی و پەسەند نەکراوە و "بەجێهێنانی داواکارییەکانی مۆسکۆ کیێڤ دەخاتە بەردەم مەتیرسیی زیاتر".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداربووانی کۆنفڕانسی ئاشتی جەختیان لە سەر یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: