سبەی لە شارەکانی خوارووی عێراق 50 پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
سبەی لە شارەکانی خوارووی عێراق 50 پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت

عێراقییەك دەیەوێت كاریگەری پلەكانی گەرما بە ئاو بەخۆدا كردن كەم بكاتەوە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لە سبەیەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات، لە ڕۆژانی ئایندەدا 51 پلەی گەرمی تۆماردەکرێت، ئەمەش بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای کەشناسی عێراق.


وێنە گەورەکە: ساڵانە شەپۆلی گەرمای بەهێز ڕوو لە شارەکانی عێراق دەکات، لە وەرزی هاوین سەدان هەزار گەشتیار بۆ فێنکبوونەوە ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: لە سبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی گەرما لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە ڕوو لە شارەکانی عێراق دەکات، پلەکانی گەرما بۆ 50 پلەی سیلیزی و سەروو ئەو پلەیە تۆماردەکرێن، تا کۆتایی هەفتە دەخایەنێت.


زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، شارەکانی وەک (بەغدا، ئەنبار، نەجەف، عەممارە، ناسریە و بەسرە) پلەی سەروو 50یان لێ تۆمار دەکرێن، بەڵام وا دەردەکەوێت هیچ کام لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ناگەنە ئەو پلەی گەرمییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێنمایی پزیشکان و شارەزاییانی کەشناسی ئەوەیە، لەو ڕۆژانەدا پێویستە لە تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر دووربکەویتەوە، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە جەستەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: