ئیسرائیل ئاگربەستی "تەکتیکی" لە چەند ناوچەیەکی غەززە ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئاگربەستی "تەکتیکی" لە چەند ناوچەیەکی غەززە ڕادەگەیێنێت

ژمارەیەک سەربازی سویای ئیسرائیل. وێنە؛ ئەلبەوابە

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتیی جەنگی لە باشووری غەززە ڕاگرت. ئیسرائیل ڕاگرتنی شەڕەکە بە " تەکتیکی" ناودەبات.

 

وێنە گەورەکە: بڕیاری ڕاگرتنی جەنگ بەشێوەیەکی کاتیی لە غەززە دوای ئەوە دێت، ڕێکخراوە مرۆییە جیهانییەکان هۆشدارییاندا لە زیادبوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بۆ 07:00 ئێوارە چالاکیی سەربازیی بە هۆکاری تەکتیکی لە ڕێگەی دەروازەی کەڕەم ئەبو سالم بۆ ڕێگەی سەڵاحەدین بەرەو باکوور، ڕادەگرین".

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تا ماوەیەک بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان