پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕادەسپێرێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕادەسپێرێت

دیمەنێکی کەرکووک- وێنە:سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک، یاریدەدەری کاروباری تەکنیکیی پارێزگار ڕادەسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی نووسراوێک کە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ڕاکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی بەشێوەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکەی ڕاسپاردووە.


هۆکارە زانراوەکان: لە نووسراوەکەدا ڕاکان جبوری دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی جارەسەری تەندروستی گەشتی تورکیا دەکەم.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، دیلان غەفور پەرلەمانتاری عێراق،  ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکی تۆماتبار کرد بە پێدانی نۆ ئۆتۆمبێل بە لقی کەرکووکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لەبەرامبەر چاوپۆشی کردن لە گەندەڵییەکانی پارێزگار.


گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی شەممە دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە شارەوانی کەرکووک ئاشکرایان کردووە، بە گەندەڵی و دوور لە ڕێکاری یاسایی دوو پارچە زەوی دراوە بە برازایەکی پارێزگاری کەرکووک بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک و گۆڕەپانێکی یاری لە گوندێکی قەزای دووبز.

وێنەی نووسراوەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان