بۆچی دەبێت یاری ئاسن بكەین؟

شەیری بکە لە:
بۆچی دەبێت یاری ئاسن بكەین؟

یاری ئاسن - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەکان دەریانخستووە، یەکێک لەو وەرزشە گرنگانەی کە پزیشکەکان داوایان کردووە ئەنجام بدرێت یاری بەرزکردنەوەی قورسایی یان یاری ئاسنە، چونکە سودێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی توێژینەوەکان لە دوای تەمەنی 30 ساڵییەوە مرۆڤ ساڵانە %1 ی ماسولکەکانی لە دەستدەدات، ئەمەش زیانێکی گەورە بە مرۆڤ دەگەیێنێت وتوشی نەخۆشی"سارکۆپینیا" دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: تاکە چارەسەر بۆ نەخۆشی سارکۆپینیا، بریتییە لە بەرزکردنەوەی قورسایی و یاری ئاسن و خواردنی پڕۆتین کە دەبێتە هۆی دروستکردنی ماسولکە و مرۆڤ بەهێز دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی 620 ماسولکەی تێدایە و تاکە چارەسەر بۆ مانەوەیان، بەرزکردنەوەی قورسایی و خواردنی پڕۆتینە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: