کوڕەکەی نەتانیاهۆ هێرش دەکاتە سەر سێ بەرپرسی باڵای ئەمنیی وڵاتەكەی

شەیری بکە لە:
کوڕەکەی نەتانیاهۆ هێرش دەکاتە سەر سێ بەرپرسی باڵای ئەمنیی وڵاتەكەی

نەتەنیاهۆ و یائیری کوڕی- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


یائیر نەتانیاهۆ، کوڕی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سێ لە سەرکردە باڵاکانی ئاسایشی وڵاتەکەی بە "شکستخواردووی کوشندە" ناوبردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پۆستەی كوڕەكەی نەتانیاهۆ كردوویەتی، ڤیدیۆیەكە وێنەی هێرسی هالێڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و ڕونێن بار سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل(شاباك) و ئاهارۆن هالێڤای بەرپرسی هەواڵگری سەربازی تێدایە.


زانیاريی زیاتر:  لە پەیامەكەدا ئاماژە بەوە کراوە "حەماس” ئارامیی لە سنوورەکانی غەززە و بەدەستهێنانی بودجە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێ باشتر بووە، نەک شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ ئیسرائیل .


ئەمەش بزانە: "بیرۆکەکە" ئەو دەستەواژەیەیە کە بەو بەرپرسانە دراوە، تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی و بوونە هۆی هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان