ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی لوبنان دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی لوبنان دەدات

ئامۆس هۆخشتاین، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ڕۆژی دووشەممە 17-6-2027، ئامۆس هۆخشتاین، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات.

وێنە گەورەکە: لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، حیزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل یەکدی بۆردومان دەکەن. لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکان زیاتر بوون و ئەگەری فراوانبوونی شەڕی غەززە زیاتر بووە، ئەمریکا دەیەوێت ڕێ لەمە بگرێت. 

بۆچی گرنگە: کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی ئاگربەستی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: