بۆ "نزای عەرەفە" زیاتر لە 112 هەزار زیارەتکاری ئێرانی چوونەتە کەربەلا

شەیری بکە لە:
مەزاری ئیمام عەباس لە کەربەلا

مەزاری ئیمام عەباس لە کەربەلا

ئاڤا نیوز

 

دەیان هەزار زیارەتکاری ئێرانی بە مەبەستی خوێندنی "نزای عەرەفە" سەردانی پارێزگای کەربەلایان لە عێراق کردووە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە موسڵمانانی شیعە مەزهەب ڕێوڕەسمی "سەردانی عەرەفە" زیندوو دەکەنەوە کە ساڵانە لە شاری کەربەلا لە نێوان مەزارەکانی ئیمام حوسێن و براکەی ئیمام عەباس بەڕێوەدەچێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی شەممە 15-06-2024 قایمقامییەتی قەزای مێهران لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 112 هەزار سەردانیکاری ئێرانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نزای عەرەفە چوونەتە عێراق.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانیکاران نزای عەرەفە دەخوێنن، کە ئیمام حوسێن لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجدا پێش ئەوەی مەککە بەرەو عێراق بەجێبهێڵێت، ئەو نزایەی خوێندووە.

 

ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی بۆ بەجێهێنانی گەورەترین ڕوکنی حەج ئەمڕۆ چوونە سەر کێوی عەرەفە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ