100 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەردی بناغەی پڕۆسەی ئاشتی دادەنێن

شەیری بکە لە:
100 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەردی بناغەی پڕۆسەی ئاشتی دادەنێن

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کاتی دابەزین لە فڕۆکە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە

ئاڤا نیوز

لە سویسرا کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی یەکەم بەردی بناغەی پڕۆسەی ئاشتی بۆ شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا  دەستپێدەکات.

بۆچی گرنگە: ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ ئۆکراینا، لەوانەش لە وڵاتانی دۆستی ڕووسیا.

وێنە گەورەکە: کۆنگرەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت، سەرۆکوەزیران و نوێنەرانی 100 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ئاستی باڵا بەشداری تێدا دەکەن.


بابەتی ستراتیژی: چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێن، لەوانە هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکراینا، سەلامەتی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کە لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە، هەروەها بابەتی مرۆیی لەوانەش ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.

باکگراوند: تاوەکو ئێستا ڕووسیا نزیکەی یەک لەسەر پێنجی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە، لەنێویاندا نیمچەدورگەی کریما کە ساڵی 2014 دەستی بەسەردا گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: