لە قەزای سێمێل 20 پرۆژە جێبەجێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە قەزای سێمێل 20 پرۆژە جێبەجێ دەکرێن

دیمەنێک لە قەزای سێمێل

ئاڤا نیوز


کاروانی ئاوەدانی بەردەوامە و سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی 20 پرۆژە لە سنووری قەزای سێمێل دەدات.

بۆچی گرنگە؛ پڕۆژەکان لە بواری خزمەتگوزارین، کارئاسانی بۆ ژیانی خەڵک دەکەن و ڕاستەوخۆ دانیشتووانی ناوچەکە لێیان سوودمەند دەبن.

لێدوانی فەرمى: خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆژەکان بریتین لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگەوبان، ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکان داواکاریی خەڵکی قەزاکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: