سەرجەم وانەبێژان شایستە داراییەکانی مانگی سێ وەردەگرن

شەیری بکە لە:
سەرجەم وانەبێژان شایستە داراییەکانی مانگی سێ وەردەگرن

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سبەی شەممە، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ، شایستە داراییەکانی مانگی سێ وەردەگرن.


وێنە گەورەکە: بەشێکی وانەبێژان لەسنووری پەروەردەکانی سلێمانی شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، ئەوانەی ماون سبەی وەریدەگرن.


لێدوانی فەرمی: عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاریی لە پەروەردەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "سبەی شەممە 15-06-2024 چەکی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی سێ ساڵی 2024 خەرجدەکرێت، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و سەرجەم وانەبێژان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە، تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ