ئومێد خۆشناو: بە هۆی ئاگرەکانی هەولێرەوە لێکۆڵینەوە لە چەند کەسێک دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکانی هەولێر بەردەوامن، تەنیا گومان لە سێ ئاگر هەیە و بەم زووانەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکرێن.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ئاگر لە سنووری هەولێر کەوتووەتەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت تەنیا سێ ئاگریان گوماناوی بوون و چەندین کەس دەستگیرکراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 8:30 شەوی 12-6-2024 ئاگرێک لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لەسەر ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، بەڵام کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-6-2024 توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بەشێک لە ئاگرەکان هۆکارەکەیان دیارە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە سێ ئاگر دەکرێت، چەند کەسێک دەستگیرکراون و لە نزیکترین کاتتدا ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین".


زانیاریی زیاتر: "گومان لە سێ ئاگر هەیە چەندین کەس لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەم نزیکانەش ئەنجامەکە ڕادەگەیێنین". ئومێد خۆشناو وای گوت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ