ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهان گەیشتە 120 ملیۆن

شەیری بکە لە:
ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهان گەیشتە 120 ملیۆن

ژمارەیەک ئاوارەی سۆماڵی؛ فۆتۆ: نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

ئەمساڵ ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهان 10 ملیۆن زیاد بووە و  بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ڕایگەیاند، ژمارەی ئاوارەی زۆرەملێ ئەمساڵ گەیشتووەتە 120 ملیۆن کەس کە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن.

هۆکارە زانراوەکان: شەڕ و تووندوتیژی و پێکدادانەکانی غەززە و سوودان و بۆڕما بە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران دادەنرێت، دانیشتووانی ئەو ناوچانە لە ژێر هەڕەشەدا ناچارن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

خاڵە نەرێنییەکان: تا دێت ژمارەی ئاوارەکان زیاد دەکات، "ئەمەش نیشانەی دۆخی ترسناکی جیهانە".

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە جیهان 110ملیۆن کەس بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: