ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16ـی بە تورکیا واژۆ کرد

شەیری بکە لە:
ئەمریکا فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16ـی بە تورکیا واژۆ کرد

ئاڤا نیوز

ئەمریکا گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا واژۆ دەکات، کارکردن لەسەر وردەکارییەکانیش لەلایەن شاندی هاوبەش بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 تەواوکراون و گرێبەستەکە واژۆ کراوە، تەنیا وردەکارییەکانی ماوە و لە کاتی خۆیدا ئەوانیش ڕادەگەیێنین.

بۆچی گرنگە: تورکیا دەیەوێت بە کڕینی ئەو فڕۆکانە توانا سەربازییەکانی بەهێزتر بکات، بەتایبەت لە شەڕی دژ بە پەکەکەدا.

باکگراوند: لە 27-12-2023، ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا دەربڕی، لەبەرامبەردا تورکیا ئەندامبوونی سوێدی لە ناتۆ پەسند کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان