فەرمانگەی ژینگە: تا ساڵێکی دیکە کاریگەریی ئاگرەکەی گوێڕ دەمێنێت

شەیری بکە لە:
فەرمانگەی ژینگە: تا ساڵێکی دیکە کاریگەریی ئاگرەکەی گوێڕ دەمێنێت

ئاگرەکەی گوێڕ، وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی گوێڕەوە دەڵێت، پاڵاوگەکە هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەیی تێدا نییە و پسپۆڕێکی ژینگەش هۆشداری دەدات کاریگەریی ئاگرەکە تاوەکو نزیکەی ساڵێکی دیکە لەسەر ژینگە دەمێنێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی ڕابردوو  ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئیستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ئاگرەی لە پاڵاوگە نایاساییەکان کەوتووەتەوە بەرگەهەوا و ژینگەی شاری هەولێر پیس بووە، ئەم پاڵاوگانە هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەییان تێدا نییە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: د. سیراج محەممەد، مامۆستای زانکۆ و پسپۆری ژینگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاریگەریی هەوایی دووکەڵی ئەم ئاگرە لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ تەواو دەبێت، بەڵام مادە بەهەڵمچووەکان کە دەکەونەوە سەر ژینگە و زیانی زۆری دەبێت و پێویستی بە نزیکەیی ساڵێک هەیە بۆ پاکبوونەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاسۆ شکاک، سەرۆکی ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم دووکەڵە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە، زیانی زۆری بۆ ئەو ئاو و زەوییە و بە تایبەت زەوییە کشتوکاڵییەکان کە لەسەری دەنیشێتەوە هەیە و مەترسیی ژەهراویبوون دروست دەکات و تاوەکو ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان