ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئێران - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند، شاندی ئێران سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنی، بازرگانی, ئابووری و سیاسییەکان.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ڕۆژی هەینی 14-06-2024 عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەکات و سێ کۆبوونەوەی دەبێت، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتر سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سێ ڕۆژ پێش ئێستا بەرنامەی سەردانی شاندەکەی ئێران بڵاوکرایەوە، بڕیارە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بگاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆببێتەوە، لەبارەی سەردانەکەشی بۆ سلێمانی نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاڤا نیوزی گوت، دواتر ئەندامانی شاندەکە بە فڕۆکەی تایبەتی خۆیان دەچنە سلێمانی و دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دیدار و گفتوگۆکان بەگشتی لەسەر پرسە ئەمنی، فەرهەنگی، سیاسیی، بازرگانی و ئابوورییەکان دەبێت، هەروەها سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. نازم دەباغ وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان