زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

شەیری بکە لە:
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان

ئاڤا نیوز

لیستی ناوی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی و کۆدی هێزە ئەمنییەکان بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا کراوە و پرۆسەی وردبینیکردن بەردەوامە، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن پێش جەژن پارە ڕەوانە بکرێت و دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: دوای هەوڵدانێکی زۆری سەرۆکوەزیران بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی نەناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراوە و هیچ بەربەستێك نەماوە.

لێدوانە فەرمی:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەگەر سبەی پێنجشەممە وردبینی تەواو بێت پارەکە دەنێردرێت، هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە پێش جەژن پارە بنێردرێت و نەکەوێتە دوای جەژن، ئەگەر پارەکە بگات ئامادەین لە ڕۆژانی پشوو دابەشی بکەین.
پێشتریش سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی گوتبوو چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن بنێردرێت.

لەلایەکی دیکەوە: د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەهۆی ئەوەی لیستی خانەنشینانی سەربازیش لەگەڵ لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانە بۆیە وردبینی دواکەوتووە، بەڵام هیچ بەربەستێک نەماوە و دوای تەواوکردنی وردبینی مووچەکە ڕەوانە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: